به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشهممه ٢٢ی مانگی خهزڵوهر، کارمەندانی تەندرووستی ھەریەک لە شارەکانی سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور، پیرەمەگروون ، دوکان و ڕانیە بەھۆی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی و دانەمەزراندنی خۆبەخشانی کەرتی تەندرووستی، كۆبوونەوە.
کارمەندانی کەرتی تەندرووستی ئەو شارانە لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا رایانگەیاند، “ماوەی چەند ساڵێکە کارمەندانی خۆبەخش لەسەر ئەرکی خۆیان کەم و کورتی نەخۆشخانەکانیان پڕکردووەتەوە، داواکارین کارمەندە خۆبەخشەکان دابمەزرێندرێن”. جێگهی ئاماژیه، ناڕازییان ڕایانگهیاندووه كه ئەگەر بە زوویی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت وەڵامیان نەدەنەوە لە سەرجەم ناوەند و بنکە تەندرووستییەکاندا مانگرتنی تەواوەتی ڕادەگەینن.