به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “تۆفیق مەحموودی” خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی لقی چواری دادگای کەیفەریی ڕژیم له ئەمشارە کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دادگای کەیفەریی شاری سنە، ئەو چالاکە کرێکارییەی بە مەبەستی خۆناساندن بە زیندان و جێبهجێ كردنی حوكمهكهی بانگهێشت کردووە. پێشتر دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، ئەو چالاکە کرێکارییەی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردبوو. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، هێزە ئیتلاعاتییەکان “تۆفیق مەحموودی”یان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر و پاش ٤٥ ڕۆژ لە زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە، بە قهراری وهسێقهی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد كرا.