ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی نوێ، وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له سایتی فۆردۆ ڕایگه‌یاند كه ئاسه‌واری ئۆرانیۆمی له سایهتێكی شاراوه‌ی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند كه ڕاپۆرتی چالاكییه هه‌سته‌ییه‌كانی ئێرانی ڕاده‌ستی شوڕای ئه‌م ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه كردووه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ئێران له ڕێكه‌وتی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه پیتاندنی ئۆرانیۆمی له سایتی فۆردۆ ده‌ست پێكردووه و كۆی ئۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ڕووی له زیاد بوونه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی له ئێران گه‌یشتووه ڕێژه‌ی ٤ و نیو له‌سه‌د و ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی كۆ كراوه‌ی ئێرانیش تا ڕێكه‌وتی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣ كیلۆ و ٣٧٢ گڕه‌م ڕاگه‌یه‌ندرابوو. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی بریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان وێڕای شوڕای ئۆرووپا، نیگه‌رانی خۆیان له‌ئاست ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه هه‌ستییه‌كانی ئێران له سایتی فۆردۆ ده‌ربڕیوه و داوایان له كۆماری ئیسلامیی كردووه كه به‌نده‌كانی به‌رنامه‌ی به‌رجام ڕه‌چاو بكات و له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌ی، هه‌روا بێده‌نگ نابن.