ئێوارهی ڕۆژی دووشهممه ٢٠ی خهزهڵوهر، سێ تەقینەوە لەنێو شاری قامشلۆ روویانداو چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.
سێ تەقینەوەکە یەک لەدوای یەک روویانداوە و یەکێک لە تەقینەوەکان لە بازاڕی سەوزە و میوەی شارەکە بووە. تەقینەوەکانی دیکەش لە شەقامی “وەحدە” و بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراون و زیانێکی زۆر بەر دووکانەکان کەوتوون. پێش تەقینەوەکان هێزێکی زۆر لەنێو بازاڕی قامشلۆ بڵاوەیان پێکرابوو و چاوەڕێی ئەو تەقینەوە کرابوو. تا ئێستا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ كهسیش برینداربوون.