چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٤ كرێكار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و تاران بوون به قوربانی.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٢ كرێكار له شاری ئیسفه‌هان، به‌هۆی گازگرتوویی له حه‌وزی پاڵاوگه‌ی ئاوه‌ڕۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣ كرێكاری دیكه‌ش تووشی مه‌سموومیه‌ت هاتوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له كاتی كار له بینایه‌كی قه‌دیمیدا، به‌هۆی داڕمانی دیواری ئه‌م بینایه به سه‌ختی بریندار بوو.