یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای توندووتیژی هێزه ئه‌منییه‌كان له گورجێستان، نه‌یاران هه‌روا له سه‌ر شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه و درێژه به خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌ده‌ن. له ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ژۆئه‌نه‌وه هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی گورجێستان له شه‌قامه‌كانی “تێفلیس” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان، ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی. شایانی باسه، ناڕازییان خوازیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌م وڵاته‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له توندووتیژییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س برینداربوون. هاوكات ده‌وڵه‌تی ڕووسییه بڕیاری داوه كه گه‌شته هه‌واییه‌كان بۆ گورجێستان به‌هۆی ئه‌م نائارامییانهوه ڕابگیرێن. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.