گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی “ساین قه‌ڵا” و “تیكاب” له‌ئاست كه‌می خزمه‌تگۆزاری ناڕازین و ده‌ڵێن: زۆربه‌ی گونده‌كانی ئه‌و دوو شاره نه ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، نه هێڵی ئه‌نترنت و لووله‌كه‌شی گاز و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن.
نوێنه‌رانی هه‌ر دوو شاری “ساین قه‌ڵا” و “تیكاب” له مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕایانگه‌یاند: گوندنشینانی ئه‌و دوو شاره له هه‌موو جۆره خزمه‌تگۆزارییه‌ك بێبه‌شن، نه ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، نه هێڵی موخابراتی و ئه‌نترنت و نه لووله‌كه‌شی گاز و به‌ده‌یان پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و دوو شاره به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم، پشتگوێ خراون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له باردوودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.