ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “فاتمە زارعی” ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە شاری هەولێر لەلایەن شووەکەیەوە بە ناوی “ئیسماعیل عەبدوڵڵامەنش” بە چەقۆ کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەرمی “فاتمە زارعی” دوو ڕۆژ دوای کوژرانەکەی لە شاری قەڵادزێ سەر بە ئوستانی سلێمانی و بەبێ بەشداری بنەماڵەکەی و هەروەها بەبێ ئەوەی ڕێوڕەسمێکی بۆ بگیرێت ئەسپەردە کراوە. جێگای ئاماژەیە “ئیسماعیل عەبدوڵڵامەنش” سێ ساڵ لهمهوبهریش کوڕێکی ٢٠ ساڵانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ژنەکەی کوشتووە و ژنەکەشی بە چەقۆ بریندار کردووە دواتر ژنەکەی ڕووی لە شاری هەولێر کردووە و لەوێ سەرقاڵی کاری مۆدێلین بووە.