جێگری ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئیلام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌مین تووشبووی نه‌خۆشی “ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ” له‌و ئوستانه شناسایی و به‌سته‌ری كراوه. ناوبراو داوای له هاووڵاتییان كردووه كه ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌و نه‌خۆشییه بگرنه‌به‌ر و ئاگاداری دۆخی ته‌ندرووستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بن.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، یه‌كه‌مین تووشبووی نه‌خۆشی “ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ” له ئۆستانی ئیلام پیاوێكی ته‌مه‌ن مامناوه‌نده و پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه یه‌كه‌مجار ئه‌و نه‌خۆشییه له‌باشووری عێراق سه‌ریهه‌ڵدا و پاش ماوه‌یه‌ك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا یه‌كه‌مین قۆربانی “ته‌بی كۆنگۆ” له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا. هه‌فته‌ی ڕابردووش به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌هۆی “ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ”وه له باشووری ئێرانی پشتڕاست كردبۆوه.