ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، سزای له‌سێدارەدانی سەربازێکی خەڵکی “کوده‌شت” بە ناوی “مێهدی کیانی” کە چەند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بەتۆمەتی “کوشتنی یەکێک له فه‌رمانده‌كانی پادگان”، ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، له‌زیندانی “دیزڵ‌ئاوا”ی كرماشان جێبه‌جێكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهدی کیانی چەند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە پادگانی “ئەبووزەر”ی شاری “سەرپولی زەهاو” دوای تێهەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی پادگان بە ناوەی ئومێد قاسمی”، ناوبراوی بە چەک کوشتووه و دواتر دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.