ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئاپارتمانێك له شاری “دیاربه‌كر”ی باكووری كوردستان، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی برینداره‌كانی ئه‌و ڕووداوه ناجێگیره و له‌نه‌خۆشانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. به‌وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی شاری “دیاربه‌كر”، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێزه‌كانیان ته‌وانیوویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.