ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ١٩ و ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی “قۆروه“ی سه‌ر به ئۆستانی كوردستان، و “سۆنقۆر“ی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان، ٣٨ هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.
به پێی زانیارییه‌كان، بەهۆی وەرگەڕانی مینی‌بووسێك لە ناوچەی “ههشلی” و له نزیك “سەرئاوی سەرفیروزئاوا“، ١٧ هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان كراون. هه‌روه‌ها له حه‌وت ڕووداوی هاتووچۆ له شاری “قۆروه“، ٢١ هاووڵاتی بریندابوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و ڕێگاوبانی خراپ و نه‌بوونی ئیمه‌نی جادده‌یی، سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ئێرانه.