شه‌وی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی “عه‌فرین” و “مارع” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گرانی كاره‌با، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه، دروشمیان وته‌وه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی تورك له ناوچه داگیركراوه‌كان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری “عه‌فرین” به ئاوردانی لاستیك شه‌قامه‌كانی شاریان داخست و به‌شداربووان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆرای به‌ڕێوه‌برایه‌تی عه‌فرین بوون. هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران له شاری “مارع” به به‌ستنی جاده و شه‌قامه‌كان ڕ‌ێگه‌یان به هێزه‌كانی پۆلیس نه‌دا و له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا تێكهه‌ڵچوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی سێ ڕۆژه دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گرانی كاره‌با خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی تورك له خاكی سووریا ده‌كه‌ن.