ناڕوونیی چارەنووسی “زێنەب جەلالیان” له زیندانی یەزد
لە چارەنووس و دۆخی تەندروستیی بەندکراوی سیاسی، “زێنەب جەلالیان”، پاش دوورخستنەوەی بۆ زیندانی یەزد، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
“زێنەب جەلالیان” مانگی گۆڵانی ساڵی ٩٩ی هەتاوی، بەبێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی، لە گرتووخانەی شاری خۆی، بۆ گرتووخانەی دیزڵئاوای کرماشان و دواتر بۆ زیندانی ئێوین و دواجار بو گرتووخانەی یەزد دوور خرایەوە. ناوبراو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی لە زیندان، پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە، بەڵام ڕێگای پێ نەدراوە. لەو بارەیەوە چالاکانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ نیگرانییان دەربڕیوە و داوا لە ناوەندە پێوەندیدارەکان دەکەن لەو بارەوە بێدەنگ نەبن.