كۆژرانی دوو خۆپێشانده‌ری دیكه به ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خووزستان
له شه‌شه‌مین شه‌وی خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی خووزستان له ئاست بی ئاوی ، سێشه‌ممه شه‌و دانیشتووانی شاره‌كانی “ئه‌هواز”، “ئیزه”، “سووسه‌نگرد”، “شووشته‌ر”، “خۆڕه‌مشه‌هر”، “ئابادان”، “بێهبه‌هان”، “ڕامشیر”، “وه‌یس”، “دارخۆوه‌ین”، “ماهشه‌هر” و “دزفوول”، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون كه به هۆیه‌وه له شاری ئیزه دوو خۆپێشانده‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌كان كۆژران و ئاماڕی كۆژراوان گه‌یشته شه‌ش كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م دوو لاوی به‌شدار بوو له خۆپێشاندانه‌كانی شاری ئیزه به ناوه‌كانی “هادی به‌همه‌نی” و “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی” به هۆی ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه گیانیان له ده‌ست دا. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان له شاری ئیزه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خۆپێشانده‌رانی شه‌وی ڕابردوو به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوون كه به هۆی نیگه‌رانی له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان، نه‌چوونه‌ته نه‌خۆشخانه و هیچ شوێنێكیان نییه بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانیان. سه‌ره‌ڕای كۆژرانی ئه‌و دوو لاوه له شاری ئیزه، “محه‌ممه‌د كڕۆشات” لاوێكی دیكه‌ی به‌شدار بووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری ئه‌هواز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بریندار ده‌كرێت و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی قۆرسی برینه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست ده‌دات.