به هۆی بارین و ڕنووی به‌فرێكی زۆره‌وه كه له دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانباره‌وه ده‌ستیپێكردووه و هێشتا به‌رده‌وامه، به سه‌دان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له نزیك تونێلی یه‌كه‌می جاده‌ی “سه‌قز- بانه” گیریان خواردووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌و دوو شاره نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگۆزاری به‌خه‌ڵك بگه‌ینن.
به پێی زانیارییه‌كان، نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، كه‌مته‌رخه‌می و ناكارمه‌یی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بووه‌ته هۆی ڕوودانی ده‌یان كێشه و گرفت بۆ هاووڵاتییانی كوردستان و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جیددیان بۆ هه‌ڵنه‌گرتووه. خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر به كۆمه‌ڵ چوون به هانای خه‌ڵكی گیرخواردوو و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نێو ماڵه‌كانی خۆیان. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا نزیکەی ٣٠ ئۆتۆمبێل لە بەفر و کڕێوەی مەهاباد گیریان خواردووه و ته‌نیا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی چوون به یارمه‌تی گیرخواردوانه‌وه. سەرەڕای ماندووبوونی هاووڵاتییان بۆ ڕزگار كردنی موسافیران، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به هاووڵاتییان هه‌ڵنه‌گرتووه.