بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی شەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای ورمێ بۆ سەڵماس چوار هاووڵاتیی دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەو هەواڵە، کاژێر ٧ و ٣٠ خوڵەکی شەوی ڕابردوو ئەو ڕووداوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “پژۆ پرشا و پژۆ ئاڕ دی” ڕوویداوە و بەهۆی گیرخواردنی بریندارانی ڕووداوەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکاندا تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پاش یەک کاژێر توانراوە ئەو هاووڵاتییانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بگوازرێتەوە.