بهپێی ههواڵی گهییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمهڵه، ڕۆژی هەینی له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاوازدا له نێوان جاددهكانی بیجار بۆ قوروە و سەقز بۆ دیواندەرە، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ئهو ههواڵه، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لە یەک کیلومەتری جاددەی بیجاڕ بۆ قوروە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو و هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەدا لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوه و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.