بە پشتبەستن به ئاماری تۆمارکراو لە لایەن ماڵپەری کۆڵبەر نیوز، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ٥٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە.
بەپێی ئەو ئامارە، بەگشتی ٤ کۆڵبەر گیانی لەدەستداوە و ٥٤ کۆڵبەریش بریندار بوون کە لەم ڕێژەیەدا ٥٤ حاڵەتی لە ئوستانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٥٢ بریندار و ٢ کوژراوی لێکەوتووەتەوە، بەمەش ٩٣ لەسەدی ئەو ئامارە لەو ئوستانەدا ڕوویداوە. هەروەها ئوستانی ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا ٢ کوژراو و برینداری هەبووە و یەک حاڵەتی بریندار بوونیش لە ئوستانی سنه تۆمار کراوە.