بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە پارکی ئاویەری شاری سنە ٢ كهس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەو هەواڵە، كهسێك دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش پاش گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بەهۆی سەختی برینەوە لەدوای ٢٠ خولەک گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش دۆخی تەندرووستیان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە.