بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار کە بە مەبەستی شاخەوانی و کۆ کردنەوەی گیای بەهاری ڕوویان کردبووە شاخەکانی ئەو ناوچەیە، بەهۆی هەورە برووسکەوە کەسێکیان گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی ئەو هەواڵە، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە بە نازناوی “مەشایەخی” و تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “گردی ڕەحمەت” ڕاگەیێندراوە، بریندارهكهی تری ڕووداوەکەش بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتیی دیكه لە شارەکانی ڕەوانسەر، پاوە و کەنگاوەر بەهۆکای خراپی كهش و ههوا و بەربوونەوە لە شاخ گیانیان لەدەستدابوو.