کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە باشووری کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “حسێن سەبووری” لە دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوی کارەوە بەسەختی بریندار ببوو، لە نەخوشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارە خەڵکی گوندی گازەرخانی سەر بە شاری کامیاران و باوکی دوو منداڵ بووە و تەرمەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە باشووری کوردستانەوە بۆ زێدەکەی گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە بەشێکی زۆر لە کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كه‌ بە مەبەستی کارکردن ڕوو دەکەنە باشووری کوردستان لە هەرجۆرە خزمەتگوزاری و مافی ئەندامبوون لە سەندیکا و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی کرێکاران بێ بەش دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ میاندووئاو و سه‌وڵاوا

-

كوژرانی شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری خه‌ڵكی دێولان له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “دالیا ئه‌ندام”

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ ئاست كوژانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

به‌یانیه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی “دالیا ئه‌ندام” له‌ سنه‌

-

چوونه‌كۆمای دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی تیكاب به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-