بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٧ی مانگی جۆزەردان، لە گوندی “بەرلوت”ی سەر بە شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن درۆنێکی دەوڵەتی تورکیەوه کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە چوارکەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج هەڵگری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و برینداری ڕووداوەکەش کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی کەلار و باری تەندرووستی ناجێگیر ڕاگەێندراوە.