بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، شەوی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی سووتەمەنی لە شاری مهاباد دوو کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو تەقینەوەی بەهۆی جۆشکاری کردنی تانکری ئەو بارهەڵگرە ڕوویداوە و کەڵەکە بوونی گازی سووتەمەنی و داخرانی درەگای ئەو تانکرە هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ڕووداوە بووە. بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێک شۆفێری ئەو بارهەڵگرە و جۆشکارێک لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.