ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی مانگی جۆزەردان بریندارێکی دیکە ڕووداوەکەی شاری نەوسوود بە ناوی “هاوبیر سوهرابی” بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە ژمارەی قوربانییانی ئەو ڕووداوە بۆ چوار کەس بەرزبووەتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک بنەماڵەن. جێگای ئاماژەی ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردان بەهۆی دزەکردنی گاز لە ماڵێکی سێ نهۆمی لە شاری نەوسوود تەقینەوە ڕوویداو و سێ هاووڵاتیی دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.