رۆژی هه‌ینی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوین و باروودۆخی كار، ٢ كرێكار له شاری به‌نده‌ر ماهشه‌هر له دوو رووداوی جودا یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی راپۆرته‌كان، سێ كرێكار له كاتی رووخانی بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له شه‌قامی “موته‌هه‌ری” به‌نده‌ری ماهشه‌هر به هۆی داڕمانی سه‌قفی بیناكه به سه‌ختی بریندار بوو. به‌وته‌ی شاهید حاڵان دوو كه‌س له‌م كرێكارانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ست داوه و كرێكاره برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
