کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قەتڵی حکومەتی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو

قەتڵی حکومەتی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە ژێر ئەنشکەنجەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا گیانی بەختکردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویعەباس یاوەریلە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لە شاری شیراز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە زۆرەملێ دانی بە کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی بەسیجدا ناوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو گیانبەختکردووە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە ژێر توندترین و دڕندانەترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمدا بووە و بە هۆیەوە گیانی بەختکردووە، بەڵام ناوەندە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکەیان، ڕایانگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە.