کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر پێنج دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر پێنج دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی

ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو پێنج شارومەندە کە ناسناوی چوار کەسیان بە ناوەکانیمەجید نەسیری، شەهاب دادخواه، مەنووچهر وەفایی و نەوید نەقدیئاشکرا کراوە، بە تۆمەتیئاگردانی پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کوشتنی یەکێک لە هێزە تایبەتەکان و کوشتنی دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لە سەر گیانیان هەیە. شایانی باسە کە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتیانە لە ژێر توندترین گوشارەکان و ئەشکەنجەکانی ڕژیمدا دانیان بە تاوانەکاندا ناوە، کە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.