لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی ئێران، ٢٢ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای خوزستان دەستبەسەرکراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو ٢٢ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، ناردنی زاناری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم بۆ پێگە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی، ناردنی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم و هەروەها هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی بیانی“، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراون. شایانی باسە کە تا داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتنیان و هەروەها ناسنامەی ئەو ٢٢ شارومەندە بە دەستمان نەگەیشتووە.
