ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ ئەگەری سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، بەرپرسانی ڕژیم ڕایانگەیاندووە کە گەرووی هورموز تا کۆتایی ماوەی ئاگربەستەکە کراوەتەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە بازەرگانییەکان بە مەرجی چاودێری هێزەکانی ڕژیم، ئیزنی هاتوچۆیان پێ دەدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم بڕیارە ناڕەزایەتی توندیان دەربڕیوە و جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە بە واتای پاشەکەشەیە و کۆماری ئیسلامی بەرەو تەسلییم بوون دەچێت.
