رۆژی هەینی ١٢ مانگی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری “قەسری شیرین” تەقەیان لە كۆمه‌ڵێك کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەڕێک به ناوی “حه‌بیب ڕۆسته‌می” گیانی له ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌بیب”ی تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوكی دوو منداڵه و خەڵکی شاری “قەسری شیرین”ی سه‌ر به ئۆستانی كرماشانه كه بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له سنووری “په‌رویزخان” سه‌رقاڵی كۆڵبه‌ری بووه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوبراو فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ست به جێ گیانی له ده‌ست داوه.