به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی دیوانده‌ره و كرماشان، لاینكه‌م چوار كرێكار بریندار و كرێكارێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار كرێكاری شیركه‌تێكی ڕێگه‌سازی له شاری دیوانده‌ره له كاتی كار له ناو ماشینێكدا تووشی ئاگر كه‌وتنه‌وه بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها كرێكارێكی مه‌عده‌نی سه‌نگی “پشت بیره” له شاری ئێسلام ئابادی غه‌رب سه‌ر به پارێزگای كرماشان له كاتی كاردا تووشی ڕووداو هات و به هۆی تووندی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.