ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی تۆپبارانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی “عه‌ین عیسا”، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندرابوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی سووری، ئه‌رته‌شی توركیا هه‌ر ڕۆژ تۆپباران و بۆردوومانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوا چڕتر ده‌كاته‌وه و كوێرانه ماڵی دانیشتووانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج. له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا، ماڵی هاووڵاتییه‌ك كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران.