به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، كاتژمێر ٨ و ٣٠ خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆدا له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید له ڕێگای سه‌ره‌كه‌ی كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر ٣ هاووڵاتیی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، بریندارانی ڕووداوه‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری كرماشان گوازراونه‌ته‌وه و بارودۆخی ته‌ندرووستی چوار برینداره‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌و ڕووداوه ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه جادده‌ی كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر یه‌كێك له رێگا پڕمه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ئوستانه‌یه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆ له‌و ڕێگایه‌دا تۆمار كراوه.