به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان ڕایانگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و شاخه‌وانه كوژراوانه‌ی بۆ گه‌یشتن به لووتكه‌ی چیای “كامچاتكا” ڕوویشتبوون گه‌یشتووه‌ته ٨ كه‌س.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی دوورگه‌ی “كامچاتكا”، ١٢ شاخه‌وان له به‌رزایی ٤٧٥٠ میتری لووتكه‌ی گه‌وره‌ترین چیای ئه‌و دوورگه‌یه تووشی ڕووداو بوون و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن توانیویانه ٤ كه‌سیان ڕزگار بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه دوورگه‌ی “كامچاتكا” له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیه ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی ژینگه‌یه كه له‌میراتی یوونێسكۆشدا تۆماركراوه و بۆركانێكی چالاكی هه‌یه كه ساڵانه به هه‌زاران توریست بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت.
