نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆى بارینى بارانێکى زۆر و هاتنی لافاو له ماوەى دوو هەفتەی ڕابردوودا، ٧٧ كهس گیانیان لەدەستداوە.
له ڕاگهیاندنهكهی نهتهوهیهكگرتووهكاندا ئاماژە بەوەشکراوە كه بەشێک لەو کەسانەى بەهۆى لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە منداڵن، جگەلەوەش بەهۆى لافاوەکەوە ٣٥ هەزار خێزان ئاوارەبوون و بەپێى سەرچاوەكانی كهش و ههوا، چاوەڕێ دەکرێت بارانبارینەکە تاوەکو ٢٠ى ئەم مانگە بەردەوام بێت.