له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له چه‌ند ویلایه‌تی ئه‌فغانستان و هاتنی لافاو، ٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لافاو ویلایه‌ته‌كانی “كاپیسا”، “په‌روان” و “غه‌زنه‌ی” و كابولی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣٩ كه‌س كه به‌شێكیان ژن ومنداڵن گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌س برینداربوون و به‌ده‌یان كه‌سیش بێسه‌روشوێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه بارانی وه‌رزی هاوینه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له ئفغانستان ده‌ستیپێكردووه و له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی به‌و وڵاته گه‌یاندووه.