رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی ئه‌لجه‌زائیر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانی نزیك سنووری تونسه‌وه لانیكه‌م ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی میدیاكانی ئه‌لجەزائیر زۆربەی ئەوانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لە ناوچەی “تارف”ی نزیک سنووری توونس لە رۆژهەڵاتی ئه‌و وڵاتە بوون و به‌هۆی گه‌رما و ڕه‌شه‌باوه هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه هێشتا نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٣٥٠ كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان به‌جێبێڵن و به‌ده‌یان كه‌سیش برینداربوون. ئه‌لجه‌زائیربە گەورەترین وڵاتی ئەفریقا دادەنرێت لەڕووی رووبەرەوە و 4.1 ملیۆن هێکتار دارستانی هەیە. لە سەرەتای گه‌لاوێژه‌وه 106 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە وڵاتەکە روویانداوە و لانیکەم دوو هەزار و 500 هێکتار دارستانیان سووتاوە.