له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌زگه‌سك“ی سه‌ر به شاری پیرانشار به‌ناوی “شوانه مورادی ئه‌قده‌م” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی “هه‌نگی مه‌رزی” پیرانشاره‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه، شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و باوكی سێ منداڵه. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ١٩٠ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بوونه‌ته قوربانی و له ڕێژه‌یه ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٤ كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.