به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، كچێكی ٧ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی گوندی “كۆتر”ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد له كاتی په‌ڕینه‌وه له چۆمی مه‌هاباد و به هۆی نه‌بوونی پرد و كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ئه‌و شاره، نۆقمی ئاو بوو و گیانی له ده‌ستدا. له هه‌واڵێكی دیكه دا له شاری پاوه، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی پراید له ترمیناڵی ئه‌و شاره خۆی به هاووڵاتییه‌كدا ده‌كێشێت به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به پێی زاینارییه‌كان، ئه‌و منداڵه ٧ساڵ ته‌مه‌نه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزی كاریان ده‌كرد، هه‌وڵی داوه له چۆمی مه‌هاباد تێپه‌ڕ بێت به‌ڵام نۆقمی ئاو بووه و گیانی له ده‌ستداوه. به وته‌ی هاووڵاتییانی مه‌هابادی، چه‌ندین جار داوایان له شاره‌داری كردووه كه پردێك بۆ تێپه‌ڕینی خه‌ڵك له‌و چۆمه ساز بكرێت، به‌ڵام داخوازییه‌كه‌یان پشتگوێ خستووه و هه‌ر ساڵ چه‌ند كاره‌ساتی دڵته‌زێن له‌و چۆمه ڕووده‌دات.