کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ساین قه‌ڵا

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ساین قه‌ڵا 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی خه‌ڵكی “ساین قه‌ڵا” به‌ناوی حه‌سه‌ن جه‌وادی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌سه‌ن جه‌وادی” كرێكاری لێدانی بیری ئاو بووه‌ و له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی گازگرتوویی و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی گیانی له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌ده‌یان كرێكاری ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.