بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٤ی جۆزەردان سێ لاوی کوردی خەڵکی هانەگەرمەڵەی هەورامان، لە کاتی گواستنەوەی بەنزین بە هۆی ئاگرکەوتنەوە تووشی کارەسات بوون.
هەرسێ لاوەکە بە ناوی (میلاد کەریمی و سۆران عەلی محەمەدی و پووریا محەمەد عەزیزیان) تووشی سووتان بوونەوە و یەکێک لە لاوەکان (میلاد کەریمی) بە هۆی زۆری سووتانەوە گیانی لەدەست دا! بریندارەکان ئێستا لە نەخۆشخانەی کرماشانن و لە ژێر چاودێری دەرمانکردنن! شایەنی باسە بە گوتەی خەڵک و بنەماڵەکانیان، ئەم سێ لاوە لەبەر هەژاری و بێکاری خەریکی ئەم پیشە مەترسیدارە بوونە