کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و دهۆك

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و دهۆك 4

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار به‌ ناوه‌كانی “وه‌لی ئازه‌غ” خه‌ڵكی گوندی “بڵبه‌ر“ی مه‌ریوان و “ئه‌رده‌م كه‌ره‌م” خه‌ڵكی باكووری كوردستان و دانیشتووی شاری “دهۆك“، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “وه‌لی ئازه‌غ” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ و “ئه‌رده‌م كه‌ره‌م” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له بینایه‌كی ٩ نهۆمی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو كرێكاره‌ خێزاندار و هه‌ر یه‌كه‌و دوو منداڵیان هه‌یه‌.