سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی گوڵان، بەندکراوێکی زیندانی كامیاران به ناوه‌ی “سه‌واد ئیلیاسی” بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزێشکی گیانی لەدەستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەواد ئیلیاسی” به‌ره‌بەیانی ڕۆژی هەینی بەهۆی دۆخی ناجێگیری تەندروستی بۆ بنکەی تەندروستی بەندیخانە ڕاگوێزرا، بەڵام لەوێدا هیچ چارەسەرێکی پزێشکی بۆ نەکرا و پاش سێ کاتژمێر گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بێبه‌ش كردنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له پێداویستیه‌كانی ده‌رمان، وه‌كوو ئامرازێك به‌كار دێنێت بۆ گوشار خستنه سه‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و تا ئێستا چه‌ندین زیندانی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.