ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، “بازو ئیلماز” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و شاره‌داری پێشووی “گوكانی سه‌ره‌وه” و ئه‌ندامی شۆرای شاری “خه‌لفه‌تنی” ئۆرفا” به‌هۆی بێبه‌شكرانی له پێداویستیه‌كانی ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بازو ئیلماز” له‌كاتی ئه‌ندامه‌تی له شۆرای شاری “خه‌لفه‌تنی” له ڕێكه‌وتی ١٢ی مانگی دیسامبری ٢٠١٦ی زاینی به‌تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دادگاییكردنی له ساڵی ٢٠١٨‌دا به ٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له زیندان تووشی نه‌خۆشی بوو و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆیان بوارد و به‌هۆی بێبه‌شكرانی له پێداویستیه‌كانی ده‌رمان له زیندانی ژماره ٢ی “ئۆرفا” گیانی له‌ده‌ستدا.