کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان له‌ گرتووخانه‌ی ئینتزامی تاران

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان له‌ گرتووخانه‌ی ئینتزامی

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ناوی “میلاد جەعفەری” كه‌ بە تۆمەتی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزی ئینتزامی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی “میلاد” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر ده‌كرێت، پزێشکی قانوونی “کەهریزەک” په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌گرن و ده‌ڵێن: وەرن تەرمی کوڕەکەتان وەربگرن. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “میلاد“، به‌رپرسانی ئینتزامی ڕژیم هۆکاری مردنی ڕۆڵه‌كه‌یان “خوکوژی” و “بەربوونەوە لە بەرزایی ” ڕاگەیاندووە، لە حاڵێکدا ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە و خوێنڕێژی لەسەر جەستەی ناوبراو به‌ ڕوونی دیارە.