له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی مهاباد بە ناوی “سەردار قادری” تەمەن ٣٦ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەكانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌ردار قادری” ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ئه‌مساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بریندار و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و ڕۆژی سێشه‌ممه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌دا گیانی به‌ختكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم، بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکەی داوای 200 میلیۆن تمەنیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی کردووە.