له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ئێحسان قاسمی” خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر و “فه‌رزین مه‌عرووفی” خه‌ڵكی مهاباد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌كاتی ده‌ربڕینی خۆشی له دۆڕانی تیمی میللی فوتباڵی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به ئا‌مریكا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و تاران پێكراون و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان به‌ختكردووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشاریان خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه و پێیانیان ڕاگه‌یاندووه كه مافی ئه‌وه‌یان نییه ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌رخۆشیان بۆ بگرن و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ته‌رمه‌كانیان ته‌نیا به به‌شداری بنه‌ماڵه‌كانیان و به نهێنی نێژراوه.