ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “هایده مۆئمنی بیدزه‌رد” دایكی هه‌میشه زیندوو “سپێهر مه‌قسوودی”، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری ئیزه، گیانی له‌ده‌ستدا.
“سپێهر مه‌قسوودی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیزه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زه‌جر و ئازارێكی زۆری كێشا و به‌رده‌وام خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كاندا بوون. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و دایكه دادخوازه ماڵئاوایی له ژیان كرد و بڕیاره مه‌راسمی پڕسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی له گۆڕستانی بیدزه‌ردی ئیزه به‌ڕێوه بچێت.