کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستگیرکردنی ٤ هاوڵاتی لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە ئەردەستان

دەستگیرکردنی ٤ هاوڵاتی لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەف

 

فەرماندەیی هێزی ئینتزامی پارێزگای ئیسفەهان ڕایگەیاند کە چوار هاوڵاتی لە شارستانی ئەردەستان لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستگیر کراون.

هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە تۆمەتەکان، کاتی دەستگیردن و ناسنامەی ئەم کەسانه بڵاونەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە کۆبوونەوە و مانگرتنی بازرگانان لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار لە تاران دەستی پێکرد و دواتر بەشە جیاوازەکانی دیکەی کۆمەڵگەی گرتەوە و لە ڕەوتی ئەو ناڕەزایەتییانەدا جگە لە سەرکوت و توندوتیژی، هەزاران کەس کوژران و بریندار بوون و دەیان هەزار کەسیش دەستگیر یان بانگهێشت کران.